شەقلاوە غەدری قبول نەکرد

شەقلاوە غەدری قبول نەکرد
شەقلاوە غەدری قبول نەکرد
ھەرچەندە بڕیار بوو تیپی بالەی یانەی شەقلاوە بەشداری لە پاڵەوانیەتی خولی نایابی یانەکانی بالەی عێراقی بکات، بەڵام دواجار کارگێڕی یانەی شەقلاوە بڕیاری پاشەکشەی دا لە خولەکە بەھۆی ئەوەی کەوا یانەکە لە گرووپی دووەمەوە گوازرایەوە بۆ گرووپی یەکەم بۆیە وەکو ھەڵوێست وەرگرتنیش تیپی شەقلاوە بڕیاری بەشداری نەکردنی لە خولی بالەی عێراقی دا، لەم بارەشەوە فەرھاد خەیات سەرۆکی یانەی وەرزشیی شەقلاوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە سەرەتا بڕیار وا بوو بەشداربین لە خولە کە لە ھەفتەی ڕابردوو بەرێوە چوو، بەڵام بەبێ ئاگاداری ئێمە تیپەکەیئ ێمەیان لە گرووپی یەکەم گواستەوە بۆ گرووپی یەکەم لە دوای کشانەوەی یانەی ھەولێر لە گروپی یەکەم ئێمەیان بردە شوێنی ھەولێر دەبوایە سەرجەم یارییەکانی خۆمان لە ھەردوو شاری بەغداد و بەسرا ئەنجام بدایە ئەو بڕیارەش یەکێتیی ناوەندی تۆپی بالەی عێراقی دابووی، ئێمە داوامان لە بەرپرسانی تۆپی بالە کرد لە وشێنی خۆمان بمێنینەوە بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون بۆیە ئێمەش نوسراوی پاشەکشەکان پێشکەش کرد لە خولەکە، چونکە ئەگەر ئێمە ھیچ یارییەک لە کوردستان ئەنجام نەدەین لە شاری خۆمان کەوایە بۆچی بەشداری ئەم خولە بکەین ، ئێمەش ئەوە بە غەدرمان زانی بۆیە بەشدار نەبووین ئەوانیش بیانوویان ئەوە بووە کە تیروپشکەکە وا بووە ، فەرھاد گوتیشی" ئێمە بۆچی باجی کشانەوەی یانەی وەرزشیی ھەولێر بدەم لە گروپی کوردستان بچینە گرووپی باشوری عێراق ، ئەوەمان پێ قبول نەکرا بۆیە بەشداری نەکردنمان بە باشتر زانی.
کارزان کانەبی
Top