سوارێز گرێبەستی لەگەڵ بلوگرانا نوێ کردەوە

سوارێز گرێبەستی لەگەڵ بلوگرانا نوێ کردەوە
سوارێز گرێبەستی لەگەڵ بلوگرانا نوێ کردەوە
بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ یانەی بلوگرانا پێشکەشی کردووە لە ماوەی ڕابردوو و بە تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆری گۆڵ کردن، ئیدارەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ھەرێمی کاتالۆنیا جارێکی تر متمانەی بەخۆشیەوە بە لویس سوارێزی ھێرشبەری ھەڵبژاردەی ئۆرگوایی بۆ ئەوەی درێژە بە یاری کردن بدات لە خولی بۆندس لیگ لەگەڵ یانە کەتالۆنیەکە لە بارەی یانەکەش بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی گرێبەستی سوارێزیان تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١نوێ کردەوە و بەرگری لە درێسی یانەکەیان دەکات، پێشووتریش لویس لە یانەی لیڤەرپولەوە پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکە کردووە لە ماوەی ڕابردووش چەندین ئەنجامی باشی لەگەڵ یانەکە بەدەست ھێناوە، ئیدارەی بارسێلۆناش بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی سوارێز بووە بەھێزترین ھێلی ھێرشبردن لە جیھان کە ھەریەک لە میسی و نیمار لە پاڵ ئەم یاریزانە یاری دەکەن، لەبارەی بڕی مووچە و گرێبەستەکەی ھیچ شتێک ئاشکرا نەکراوە.

کارزان کانەبی
Top