دیبای مان یونایتد جێ دەھێلێ

دیبای مان یونایتد جێ دەھێلێ
دیبای مان یونایتد جێ دەھێلێ
رۆژنامەکانی وڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ممفێس دیبای یاریزانی یانەی مان یونایتد و بەڕەگەز ھۆڵەندی بەنیازە ریزی یانەی مان لە زستانی ئەمساڵ جێ بەھێلێت بەھۆی ئەوەی کە لەلایەن خۆزی مۆرینھۆی ڕاھێنەرەوە وەکو پێویست یاری پێ ناکرێت و بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە ، سەرچاوە ھەوڵیەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا رۆنالد کۆمانی ڕاھێنەری یانەی ئیڤەرتۆن ھەوڵی زۆرداوە ئەم یاریزانە لاوە بھێنێتە ریزی یانەکەیان و لە خولی ئینگلیزی پشت بەتواناکانی ببەستێ لە ھێلی ھێرشبردن ، ئەم یاریزانە لاوە بە تەکنیکەکانی سەرەنجی زۆر یانەی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە بەڵام خۆی ڕاھێنەری پورتوگالی گرنگی بەتواناکانی ئەم یاریزانە نادات و ئێستاش ئیڤەرتۆن گرفتی لە ھێلی ھێرشبەری ھەیە بۆیە دەیەوێت ئەم ھەلە بقۆزێتەوە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی، پێشووتریش لەلایەن ڤان گاڵی ڕاھێنەری ھۆلەندییەوە لە ریزی یانەی مان گرنگی زۆری بەتواناکانی ئەم یاریزانە دەدات، بەڵام لەگەڵ ھاتنی خۆزی خۆری ئەم یاریزانە لەریزی یانەی شەیتانە سورەکان بەرەوو کۆتایی دەچێت، بۆیە دیبای بڕیاری جێھێشتنی یانەکەی داوە .
کارزان کانەبی
Top