ئاماری قۆناغی یەكەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ
دوای تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەم ئاماری گشتی ئەم قۆناغە بەمشێوەیە:
- لە قۆناغی یەكەم 42 یاری ئەنجامدراوە لە هەردوو كۆمەڵە، 22 یاری بە بردنەوەی یانەیەك تەواوبوو و 20 یاری بەیەكسانبوون تەواوبوو.
- لە كۆمەڵەی یەكەم لەكۆی 21 یاری (12) یاری بەسەركەوتنی یانەیەك تەواوبوو و 9 یاری بەیەكسانبوون تەواوبووە و لە كۆمەڵەی دووەم لە كۆی 21 یاری (10) یاری بەسەركەوتنی یانەیەك تەواوبووە و (11) یاری بەیەكسانبوون تەواوبووە.
- یانەی سیروانی نوێ گەورەترین سەركەوتنی لەم قۆناغە تۆماركرد، كاتێك توانی بەئەنجامی (5-0) گۆڵ لە یانەی گارە بباتەوە.
- لە سێ یاری زۆرترین گۆڵ تۆماركراوە، كاتێك لە هەر سێ یاری پێنج گۆڵ تۆماركراوە و ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو:
نەورۆز – گازی باكوور 1-4
دهۆك – پێشمەرگەی هەولێر 3-2
گارە – سیروانی نوێ 0-5
- لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە كۆی (42) یاری(82) گۆڵ تۆماركراوە، بەرێژەی (1.95) گۆڵ بۆ یارییەك.
لە كۆمەڵەی یەكەم (46) گۆڵ تۆماركراوە و لە كۆمەڵەی دووەم (36) گۆڵ تۆماركراوە.
وهەروەها (55) گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركراوە و (27)گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركراوە.
- یانەی گازی باكوور خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرەن لەم قۆناغە بە تۆماركردنی (9) گۆڵ و یانەكانی برایەتی و هەندرێن و ئارارات و گارە خاوەنی لاوازترین هێڵلی هێرشبەرن لەم قۆناغە بەتۆماركردنی (4) گۆڵ.
-یانەكانی برایەتی و ئارارات خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرین لەم قۆناغە تا ئێستا سێ گۆڵیان لێ تۆماركراوە و یانەكانی گارە و پێشمەرگەی هەولێر و زێرەڤانی خاوەنی لاوازترین هێڵی بەرگرین تا ئێستا (9)گۆڵیان لێ تۆماركراوە.
- یانەی نەورۆزتاكە یانەیە، كە چوار سەركەوتنی بە دەستهێناوە و هەردوو یانەی گارە و زێرەڤانی تا ئێستا لە هیچ یارییەك تامی سەركەوتنی نەكردووە.
- هەردوو یانەی ئارارات و هەولێر تا ئێستا لە هیچ یارییەك تووشی شكست نەهاتوون و هەر چوار یانەی پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك و زێرەڤانی و سیروانی نوێ لە سێ یاری تووشی شكست بووینە.
- هەر سێ یانەی گارە و ئارارات و هەولێر خاوەنی زۆرترین یەكسانبوون، كاتێك لە پێنج یاری یەكسانبووینە و یانەكانی نەورۆز و پێشمەرگەی هەولێر و سیروانی نوێ تەنیا لە یەك یاری تووشی یەكسانبوون بووینە.
- لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەم تا ئێستا دوو راهێنەر دەستیان لە كاركێشاوە، ئەوەیش دلشاد مەعروف راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر و تەها قادر راهێنەری یانەی هەندرێن بوو.
- لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەكەم هەر پێنج یاریزان (بەهائەدین بەكر) لە یانەی نەورۆز و (عەلی محەمەد مینە) لە یانەی شێروانە و (میران كەریم) لە یانەی پێشمەرگەی هەولێرو (ولید سەلمان) لە یانەی دهۆك و (بەڵێن وشیار) لە یانەی هەولێر لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دێن بە تۆماركردنی سێ گۆڵ.
- لە قۆناغی یەكەم لە كۆی (82) گۆڵ (55) یاریزان گۆڵیان تۆماركردووە.
- یاریزانە پیشەگەرەكان تا ئێستا لە كۆی (82) گۆڵ (11) گۆڵیان تۆماركردووە و هەردوو یاریزان (ئەحمەد شەرشاب) لە یانەی گارە و (بنجامین ئۆكۆباجی) لە یانەی كەركووك لە پێشەنگی گۆڵكارانی یاریزانە پیشەگەرەكان دێن بە تۆماركردنی (2)گۆڵ.
- تا ئێستا لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان هیچ یاریزانێك لە یارییەك سێ گۆڵی تۆمارنەكردووە (هاتریك).
- لەم قۆناغە 11 لێدانی سزا هەژماركراوە، كە تیایدا هەشت لێدانی سزا گۆڵ تۆماركراوە و سێ لێدانی سزا لە گۆڵی تیاییدا تۆمارنەكراوە.
- راكان عەبدولقادر یاریزانی یانەی دهۆك خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم قۆناغەیە، كاتێك توانی لە خولەكی 3 گۆڵ لە یانەی زێرەڤانی تۆمار بكات.
- لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەكەم ناوبژیوانان (139) كارتی زەردیان بەرزكردووە و (9) كارتی سوور بەرووی یاریزانان بەرزكردووە.
ریزبەندی هەردوو كۆمەڵەی قۆناغی یەكەم بەمشێوەیە:
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 13 خاڵ
2- گازی باكوور 9 خاڵ
3- برایەتی 9 خاڵ
4- هەولێر 8 خاڵ
5- پێشمەرگەی هەولێر 7 خاڵ
6- دهۆك 5 خاڵ
7- زێرەڤانی 3 خاڵ
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- زاخۆ 9 خاڵ
2- ئارارات 8 خاڵ
3- كەركووك 8 خاڵ
4- هەندرێن 8 خاڵ
5- سیروانی نوێ 7 خاڵ
6- شێروانە 7 خاڵ
7- گارە 5 خاڵ
رێبین رەمزی
