هەولێر و زاخۆ تووشی دۆران بوون

هەولێر و زاخۆ تووشی دۆران بوون
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 12یەمی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ، هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ تووشی دۆران بوون.
لە یاریگەی زاخۆی نێودەوڵەتی یانەی زاخۆ میوانداری یانەی نەفتی كرد، لەم یارییە یانەی زاخۆ تووشی دۆران هات بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ هەردوو گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان ئەیمەن حوسێن تۆماركرا.
لە یارییەكی تردا یانەی نەجەف میوانداری یانەی هەولێری كرد و توانی یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە، لەم یارییە یاریزانی یانەی هەولێر فەرحان شكور لێدانێكی سزای لە دەستدا و هەروەها چەند هەلەیەكی ئاسانی گۆڵتۆماركردنیان لە دەستدا.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو:
زاخۆ - نەفت 0-2
نەجەف - هەولێر 1-0
حوسێن - زەورا 0-1
حەدود - سەماوە 0-0
نەفت میسان - كەرخ 2-0
تەڵەبە - ئەمانە بەغداد 0-0
مینا - كەربەلا 1-0
بحری - كارەبا 0-1
ریزبەندی خولی عێراق بەمشێوەیە:
1- نەفتی ناوەراست 24 خاڵ
2- نەفت 23 خاڵ
3- شورتە 22 خاڵ
4- مینا 22 خاڵ
5- تەڵەبە 21 خاڵ
6- ئەمانە بەغداد 21 خاڵ
7- زەورا 16 خاڵ
8- نەجەف 16 خاڵ
9- نەفت میسان 15 خاڵ
10- حدود 15 خاڵ
11- نەفتتی جنوب 13 خاڵ
12- هەولێر 13 خاڵ
13- قوە جویە 10 خاڵ
14- حوسێن 9 خاڵ
15- بحری 9 خاڵ
16- كارەبا 9 خاڵ
17- زاخۆ 7 خاڵ
18- سەماوە 7 خاڵ
19- كەرخ 5 خاڵ
20- كەربەلا 5 خاڵ
وا بریارە رۆژی چوارشەممە یانەی هەولێر كاتژمێر 2ی ئێوارە لە یاریگەی خۆی میوانداری یانەی مینا بكات لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولەكە.
رێبین رەمزی
Top