چینیەكان راناوەستن و پلگرینی و یانەكەی پارەیەكی خەیاڵیان بۆ میسی ئامادەكردووە

چینیەكان راناوەستن و پلگرینی و یانەكەی پارەیەكی خەیاڵیان بۆ میسی ئامادەكردووە
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ چینیه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ مووچه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌ لیۆنێل میسی رازی بكه‌ن تا په‌یوه‌ندی بكات به‌ خولی ئه‌و وڵاته‌وه‌.

تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ یانه‌ی "هیبی فۆرتۆن"ی چینی ئاماده‌یه‌ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌ بدات به‌ میسی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ كه‌ ده‌كاته‌ 500 ملیۆن تا كۆتایی بۆنده‌كه‌ی.

یانه‌ی هیبی فۆرتۆن كه‌ مانوێل پلگرینی راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات هاوكات ئیزكوێل لاڤێتزی ئه‌رجه‌نتینی یاری تێدا ده‌كات.

یانه‌ی فۆرتۆن ساڵی 2010 دامه‌زراوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ی كرد و بووه‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ بژارده‌كانی خولی سوپه‌ری چینی.

hamataqana
Top