كوكی لە لایەن گواردیۆلاوە داواكراوە

كوكی لە لایەن گواردیۆلاوە داواكراوە
راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێستەر سیتی پیپ گواردیۆلا، ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كوكی یاریزانی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید بكات بۆ به‌هێزكردنی هێڵی ناوه‌ندی یانەكەی.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له‌ هه‌واڵێكدا باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ پیپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی سه‌رسامه‌ به‌تواناكانی كوكی و داوای له‌ كارگێڕی یانه‌كه‌ی كردووه‌ له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا گرێبه‌ستێكی فه‌رمی پێشكه‌شی یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ بكه‌ن بۆگواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌.

كوكی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاستێكی سه‌رنج راكێش پێشكه‌ش ده‌كات و پێناچێت به‌ئاسانی یانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری بێت به‌تایبه‌ت كه‌ گرێیبه‌سته‌كه‌ی له‌ساڵی 2019 كۆتایی پێدێت.

hamataqana
Top