ئۆسکار نزیكەو یانەی داهاتووشی ئاشكرا دەكات
ئۆسکار دۆس سانتۆسى بەڕازیلى یاریزانى یانەى چێڵسى ئینگلیزى لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکردووە، کە لەسەدا ٩٠ لە پەیوەندى کردن بە یانەى شەنگەهاى سیپگى چینى نزیک بووەتەوە و تەنیا چەند وردەکارییەکى گرێبەستەکەى ماوە بۆ ئەوەى پەیوەندى بە خولى چینییەوە بکات.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕى گرێبەستەکە نزیکەى ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە و بەمەش ئۆسکار پەیوەندى بە هاڵک و ئیلکسۆنى هاونیشتیمانیەوە دەکات، کە ئەوانیش هەر لەو یانە چینیە یارى دەکەن و ئەندریە فیلاس بواش راهێنەرایەتى دەکات.
ئۆسکارى ٢٥ ساڵ لە ٢٠١٢دا لە یانەى ئینتەرناسیۆناڵى بەڕازیلییەوە پەیوەندى بە یانەى چێڵسییەوە کرد و لەگەڵیدا نازناوەکانى خول وجامى ئینگلتەرا و خولى ئەوروپاى بەدەست هێناوە.
hamataqana
