لە کەشێکی ساردا ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر لە دێربی پایتەختدا خاڵەکانیان بەشکرد
لە کەشێکی ساردا ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر لە دێربی پایتەختدا خاڵەکانیان بەشکرد
لە دێربی پایتەختی کوردستان ھەردوو یانەی ھەولێر و پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکی بەھێزدا بە دوو گۆڵ وبەخالێک یەکسان بوون.
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی شةشةمی خولی نایابی پێشمەرگەی یانەکانی کوردستان لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فەرەنسۆ ھەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ھاندەرانی وەرزش دۆست لە کەشێکی ساردا ھەردوو یانەی ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێری پیرمام ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە ، لە گێمی یەکەمی یارییەکە ھەردوو ھەردوو تیپ لەگەڵ فیکەی نەوزاد ساڵحی ناوبژیوانی ناوەڕاست ھەوڵی کۆنترۆل کردنی یاریگایان دەدا ھەرچەندە کەشەکە یەکجار سارد بوو یاریزانانیش بە وریاییەکی زۆرەوە تۆپەکانیان بۆ قاچ یەکتری دەگواستەوە،سەرەتای یارییەکە ئەحمەد سەرتیپ تۆپێکی خستە ناو سزای پێشمەرگە بەڵام سوودی نەبوو لە خولەکی ٥ ی یارییەکە رۆیشتوو رەوا یوسفی یاریزانی یانەی پێشمەرگە تۆپێکی ئاراستەی گۆڵی ھەولێر کرد ، بەڵام لەلایەن یاریزانانی ھێلی بەرگرییەوە دوورخرایەوە ھێرشەکانی ھەردوو تیپ بەردەوام بوو بۆ سەر گۆڵی یەکتری لە خولەکەکانی ٨و ٩ی یارییەکە پێشمەرگە دوو ھێرشی بردە سەر گۆڵی دیدار حامد لە رێگەی یاریزانان گۆڕان عیماد و میران کەریم بەڵام بێ سوود بوو لە خولەکی ١١ی یارییەکە بەلێن وشیاری یاریزانی لاوی ھەولێر بە لێدانێکی بەھێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆلێکی جوانی بۆ ھەولێر تۆمارکردو ھەولێری پێشخست، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە زیاتر ھێرشیان برد لە دوای ئەم گۆڵە بۆ ئەوەی بەتوانن بە زووترین کات ئەنجامە راست بکەنەوە ، ھێرشەکانی پێشمەرگە درێژەی کێشاو ھەولێریش تاڕادەیەک بەھێرشی پێچەوانەوە وەڵامی دەدایەوە لە خولەکەکانی ١٣و ٢٥و٢٦و٣٢میران کەریم و عەبدوللا سەربەستی ھێرشبەرانی یانەی پێشمەرگە چوار ھێرشیان بردە سەر گۆڵی یانەی ھەولێر بەڵام نەیانتوانی ھیچ ئامانجێک بپێکن و ھەریەک لە مستەفا ئەحمەد و بەلێن وشيار و ئەحمەد سەرتیپ ناسراو بە لولو جار جارە وەڵامی ھێرشەکانیان دەدایەوە و لە خولەکی ٣٥ی یارییەکە بەلێن وشیار ھەلێکی ئاسانی گۆڵ کردنی لە دەستدا، لە خولەکی ٣٦ی یارییەکە عەبدوللا سەربەست بە لێدانێکی جوان لە ناوچەی سزا گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ پێشمەرگە تۆمارکردو لە دوا خولەکەکانی ئەم گێمەش میران کەریم بەلێدانێک خۆی تاقی کردەوە بەڵام دیدار کۆنترۆڵی کرد ئەم گێمەش بە گۆلێک بۆ ھەردوو لا کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەم کە کەشی یارییەکە یەکجار سارد بوو یاریزانانی ھەردوو تیپیش بە ئامانجی زۆرەوە ھاتنە نێو یاریگا بۆ گەرم کردنەوەی یارییەکە و یەک خولی دوای دەست پێکردنەوەی گێمی دووەم سیروان خدر تۆپێکی ئاراستەی گۆڵ پێشمەرگە کردو گۆڵی دووەمی ھەولێری تۆمارکردو یاریزانانی پێشمەرگەش فشاری زیاتریان لەسەر درووست بوو، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە بە ھەموولایەک ھێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یانەی ھەولێر بۆ ئەوەی گۆڵی بەرامبەر تۆماربکەن و ھەریەک لە یاریزانان تالیب رەقیب و عیماد ئەسعەد و عەبدوللا سەربەست ز عەبدوللا عەلی لە خولەکەکانی ٥٧و٦٣و٦٤و٦٨ چەند ھەلێکی گۆڵ کردنیان لەدەستدا و ھەولێریش بە ھێرشەکانی سیروان و بەلێن و مستەفا دەیەویست ھێلی بەرگری پێشمەرگە ماندوو بکات، ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپیش چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا ھەرچەندە پێشمەرگە فشاری دەکرد بۆ گۆڵی یەکسان بوون و ناوبژیوانی یارییەکەش چەند کارتێکی زەردی بە روویی یاریزانانی ھەردوو تیپ بەرز کردەوە بەھۆی توندو تیژ یاری کردنیان لە خولەکی ٨٥ی یارییەکەش لە ھێرشێک ھیوا جەلال گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ پێشمەرگە تۆمارکرد و ھەرچەندە مستەفا ئەحمەد و بەلێن وشیاریش دوو ھەڵی ئاسانی گۆڵ کردنیان لە کیس دا و سەرئەنجامیش یارییەکە بە (٢-٢)گۆڵ بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات و ھەردوولا بە خالێک یەکسان بوون.
ئەوەش ئەنجامی یارییەکانی ترە
برایەتی-دھۆک١-٠گۆڵ
گازی باکوور-زێرەڤانی٢-١گۆڵ
١-نەورۆز١٣خاڵ
٢-گازی باکوور٩خاڵ
٣-برایەتی ٩خاڵ
٤-ھەولێر٨خاڵ
٥-پێشمەرگەی ھەولێر٧خاڵ
٦-دھۆک٥خاڵ
٧-زێرەڤانی ٣خاڵ
کارزان کانەبی- ھەولێر
