سبەی ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر لە دێربی پایتەخت بەیەک دەگەن
سبەی ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر لە دێربی پایتەخت بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی حەوتەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان لە ھەردوو کۆمەلەکە بەرێوە بچێت، سبەی پێنج شەممە لە کۆمەلەی یەکەم یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکات کە ئەم یارییە بە دێربی پایتەخت دێتە ھەژمارکردن پێش بینش دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، ھەولێرییەکان بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران دەیانەوێ سێ خاڵی تر بخەنە سەر ژمارەی خاڵەکانیان و درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن، لەبەرامبەریشدا یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەیەوێت قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردوو بکاتەوە و زیاتر خۆی لە پێشەنگی یانەکان نزیک بکاتەوە ھەرچەندە لەبەرامبەر کوڕانی پایتەخت ئەرکیان زەحمەتە ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپەکەش پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ لە زەویدانی یەکتری، لەلایەکی دیکەوەش یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی میوانداری یانەی دھۆکی دەلال دەکات بۆ ئەم یارییەش فاتیح حمەخان پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بێتەوە سەر ریتمی سەرکەوتن و ئاشتکردنەوەی یەکجاری بە سەرکەوتن دھۆکیش بۆ سێ خاڵی یارییەکە ھاتۆتە ھەولێر ھەردوو یانەش سەرجەم ئامادەکارییەکانیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن، لە شاری کەرکووکیش ھەردوو یانەی گازی باکوور و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ، کوڕانی عەبدوللا مەحمود چاویان لەوەیە سێ خاڵی گرنگ لەسەر حیسابی یانەی زێرەڤانی بەدەست بھێنن، سەمیر بابۆی ڕاھێنەریش خۆی بۆ یەکەم سەرکەوتن مەلاس داوە لەم وەرزە کە تاکو ئێستا نەیتوانیوە ھیچ سەرکەوتنێک بەدەست بھێنێت و بە ٣ خاڵ لە دواوەی ریزبەندی یانەکان دێت، ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان ھەژمار دەکرێت چونکە پلانی ھەردوو یانە جگە لە سێ خاڵی یارییەکە ھیچی تر نییە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
ریزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم
١-نەورۆز١٣خاڵ
٢-ھەولێر٧خاڵ
٣-گازی باکور٦خاڵ
٤-برایەتی ٦خاڵ
٥-پێشمەرگەی ھەولێر٦خاڵ
٦-دھۆک٥خاڵ
٧-زێرەڤانی ٣خاڵ
ئەمەش خشتەی یارییەکانی رۆژی ھەینیە
زاخۆ-شێروانە
ئارارات-کەرکووک
گارە –سیروانی نوێ
