دۆن بالۆن دۆری بردەوە

دۆن بالۆن دۆری بردەوە
دۆن بالۆن دۆری بردەوە
‏کریستیانو روناڵدۆ ئەستیرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردە پورتوگال ئەمساڵ نازناوی بالۆن دۆری بردەوە کە ساڵانە گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسی ئەنجامی دەدات، ھەرچەندە ئەمساڵ کریست توانی بۆ جاری چوارەم لە ژیانی وەرزشیی خۆی ئەم خەلاتە بباتەوە لە دوای ئەویش ھەریەک لە یاریزانان میسی و کریزمان پلەکانی دووەم و سێ یەمیان بەدەستھێنا، ھەرچەندە کریست ئامادەی مەراسیمەکە نەبوو چونکە لە وڵاتی یابان سەرقالی ئامادەکارییە لەگەڵ یانەی شاھانە بۆ بەشداری کردن لە جامی جیھانی یانەکان بۆیە لە رێگەی ڤیدیۆوە بەشدار بووە و کریست ئەمساڵ لەگەڵ ھەڵبژاردەی وولاتەکەی و یانەی ریال مەدرید سێ نازناوی بەدەست ھێناوە جامی یۆرۆ و جامی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا وجامی سوپەری ئەوروپا لە ٥٥ یاریی خۆیدا ٥١ گۆڵی تۆمارکردووە جگە لە بەدەستھێنانی شەش ھەتریک لە یارییەکانی و ١٧ ئاسیست ئەم ئەنجامانەش وای کرد کەوا دەنگی پێویست بھێنێت و خۆی بە شایستەی ئەم نازناوە بزانێ .
کارزان کانەبی
Top