دلشاد مەعروف بووە راهێنەری یانەی هەندرێن

دلشاد مەعروف بووە راهێنەری یانەی هەندرێن
دوای 48 كاتژمێر لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی تەها قادر لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هەندرێن، بەفەرمی ئەمرۆ یانەی هەندرێن دلشاد مەعروف وەكو راهێنەری یانەكە دەستنیشانكرد.
حاكم جەمال سەرۆكی یانەی هەندرێن لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: ئەمرۆ دەستەی كارگێری یانەكەمان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و لە كۆبوونەوە بریاردرا، كە دلشاد مەعروف وەكو راهێنەری یانەكە دەستنیشان بكرێت دوای كۆبوونەوە بەفەرمی گفتوگۆ لەگەڵ ناوبراو دەستی پێكرد و لەسەر هەموو شتێك رێكەوتن و لەم چەند رۆژدا دلشاد مەعروف دەست بە كارەكەی دەكات وەكو راهێنەری تازەی یانەكە.
لە درێژەی قسەكانیدا حاكم جەمال گوتی: هەریەكە لە وریا وەكو یاریدەدەری راهێنەر و جەلال عوسمان وەكو راهێنەری گۆڵپارێز لەگەڵ راهێنەری تازە دەستبەكار دەبن.
لە لایەكی دلشاد مەعروف وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هەندرێنی راستكردووە و لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەفەرمی لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی هەندرێن رێكەوتین بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە و بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستەكە لەگەڵ یانەی هەندرێن واژوو دەكەم و سبەی یەكشەممە دووبارە لەگەڵ یانەكە كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی لەسەر چەند خاڵێكی رێكەوین تاوەكو بەفەرمی لە یانەكە دەستبەكارەكانی خۆم بكەم.
جێگەی باسە لە دوو وەرزی رابردوو دلشاد مەعروف راهێنەری یانەی هەندرێن بوو، بەڵام لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر مۆركرد دوای دوو شكستی یەك لە دوای یەك لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە یانەكە كرد.
رێبین رەمزی
Top