برایەتی لە پێشمەرگەی بردەوە، ھەولێریش خالێکی گرنگی لە نەورۆز وەرگرت

برایەتی لە پێشمەرگەی بردەوە، ھەولێریش خالێکی گرنگی لە نەورۆز وەرگرت
لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
برایەتی لە پێشمەرگەی بردەوە، ھەولێریش خالێکی گرنگی لە نەورۆز وەرگرت
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئەمڕۆ ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان سێ یاری گرنگ لە کۆمەڵەی یەکەم بەرێوەچوو، لە پیرمام لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو برایەتی ڕووبەرووی بەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و سەرئەنجامیش یانەی برایەتی توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بھێنێت و بەتاکە گۆلێک یارییەکەی بردەوە و یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزە تۆمارکردو پێشمەرگەش دوای دوو سەرکەوتنی لەسەر یەک دووچاری شکست ھات، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزو ئاست بەرزدا ھەردوو یانەی نەورۆزو ھەولێر بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون ، لە شاری دھۆکیش یانەی گازی باکوور بووە میوانی یانەی دھۆک لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە ھەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی بتوانن باڵا دەستی خۆیان بنوێنن لە یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە گۆلێک یەکسان بوون و خالێکیان بەدەستھێنا، ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی رۆژی پێنج شەممە.
سیروانی نوێ-ئارارات(١-٢)گۆڵ
کەرکووک-زاخۆ(١-٣)گۆڵ
ھەندرێن-گارە(١-١)گۆڵ
فؤتؤ/تةلعةت نورى
Top