سیروانی نوێ متمانەی بە رزگار عەلی نوێكردەوە
لە لێدوانێكی تایبەتدا رزگار عەلی راهێنەری یانەی سیروانی نوێ گوتی: دوای یارییەكە بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەش بە یانەكە كرد، دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوە ئەمرۆ بەفەرمی متمانەیان پێم بەخشێوە و لەگەڵ دەستەی كارگێری رێكەوتین، كە لە قۆناغی دووەم گۆرانكاری لە تیپەكە بكەین چ لە یاریزانە پیشەگەرەكان یاخود لە یاریزانەكانی نێو تیپەكە بۆ ئەوەی بتوانین لە قۆناغی دووەم ئەنجامی باش بە دەستبهێنن.
بە پێی سەرچاوەكان لە نێو یانەی سیروانی نوێ، یانەكە دەستبەرداری یاریزانە پیشەگەری عێراقی مستەفا مەحمود بێت، كە لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و گۆڵكاری تیپەكە بوو لە خولی پلە یەكی كوردستان و هۆكاری سەرەكی سەركەوتنی یانەكە بوو بۆ خولی نایابەكانی كوردستان، بەڵام لەم وەرزە نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.
جێگەی باسە یانەی سیروانی نوێ لە كۆی پێنج یاری خاوەنی چوار خالە و لە پلەی حەفتەم و كۆتایی خولەكە دێت.
