سبەی پێنجشەمە جامى جیهانى یانەکان دەست پێدەکات
سبەى پێنج شەممە کاتژمێر 1:30 خولەکى پاش نیوەڕۆ لە یاریگاى یۆکۆهاماى نێودەوڵەتى لە وڵاتى ژاپۆن، ١٣یەمین پاڵەوانێتى جامى جیهانى یانەکان بە یارى نێوان کاسیما ئەنتلێرزى ژاپۆنى و ئۆکلاند سیتى نیوزیلەندى دەست پێدەکات.
یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى، بەهۆى بەدەست هێنانى نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى وەرزى رابردوو، بەشدارى لەم جامەدا کردووە و یەکەم یاریشى لە ١٥ى ئەم مانگە لە قۆناغى پێش کۆتایى جامکەدا دەبێت.
ریاڵ مەدرید سێ جار بەشدارى لەم جامەدا کردووە و یەک جار نازناوەکەى بەدەست هێناوە، بردنەوەى زۆرترین نازناوى ئەم پاڵەوانێتییەش بە ناوى بەرشەلۆنەى ئیسپانییەوەیە، کە لە چوار بەشداریکردنیدا سێ جار جامەکەى بەرز کردووەتەوە.
hamataqana
