بە فەرمى... لەسەر خۆدزینەوەى ڕۆناڵدۆ لەباج ریال مەدرید پەیامێکی بڵاوکردەوە
ڕاگەیەندراوەکەى ڕیاڵ مەدرید دەڵێت: سەرەڕاى ئەو ڕاپۆرتانەى لەسەر ڕۆناڵدۆ بڵاوکراوەتەوە و تۆمەتى خۆدزینەوە لەباج خراوەتەوە پاڵى، بەڵام ئەو یاریزانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى باجی ئیسپانیەوە لەو تۆمەتە بێبەرى کراوە و تەئکید کراوەتەوە کە یاریزانە پورتوگالیەکە تائەمڕۆ هیچ پارەیەکى باجی لەسەر نیە.
یانەکە دەشڵێت: هەموو ئیدارەى تیپەکە ڕێزێکى تایبەتیان هەیە بۆ ڕۆناڵدۆ لەپاى ئەو هەڵوێستانەى کەپێشتر بەرامبەر باجی ئیسپانیا پێشکەشی کردووە و ڕۆناڵدۆ یەکێکە لەو یاریزانانەى کەپێویستە هەموان چاوى لێبکەن و هاوشێوەى ئەو کار لەگەڵ یاساکانى ئیسپانیا بکەن.
ئەم ڕاگەیەندراوەى ڕیاڵ مەدرید لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکراى کرد، رۆناڵدۆ خۆی لەپێدانى باج خۆی دزیوەتەوە و پێدەچێت ماوەى چوار ساڵ سزاى زیندانى بەسەر بسەپێندرێت.
hamataqana
