مەدریدییەكان بە پەیامەکەی دایكی ئۆبامیانگ دڵخۆشن

مەدریدییەكان بە پەیامەکەی دایكی ئۆبامیانگ دڵخۆشن
مارگرێتا كریسپۆ دایكی پێر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی هیوایەك بۆ كورەكەی دەخوازێت كە بە دڵی مەدریدییەكانە.

كریسپۆ لە لێدوانێكیدا كە ماڵپەری (ئاسی ئیسپانی) بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: من هەمیشە بروام بە تواناكانی ئەو هەیە، بەڵام كارێكی گرینگ دەبێت ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت.

دایكی ئۆبامیانگ دەڵێت: هیوای من ئەوەیە كورەكەم ببینم بە درێسی ریال مەدرید، چونكە ئەمە خەونێكی تایبەتی خۆمە، ئەو بەڵێنی بە باپیری خۆی داوە كە رۆژێك لە رۆژان درێسی ئەو تیپە بپۆشێت.

دایكی یاریزانە گابۆنییەكە ووتی: وێرای ئەو خەونەی كە من هەمە بەڵام من بەشێوەیەكی گشتی لە ئاستی كورەكەم رازیم كە لەگەڵ دۆرتمۆند پێشكەشی دەكات.

hamataqana
Top