ئەنچیلۆتی لەبارەی رووبەرووبوونەوەی ریال مەدرید لێدوانێکی داو نایەوێت ئەم کارە رووبدات

ئەنچیلۆتی لەبارەی رووبەرووبوونەوەی ریال مەدرید لێدوانێکی داو نایەوێت ئەم کارە رووبدات
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دوای بردنەوەی تیپەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یارییەكانی چامپیۆنس لیگ باسی رووبەرووبوونەوەی ریال مەدریدی كرد.

ئەنچیلۆتی لەلێدوانێكیدا لەبارەی بردنەوەیان لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ووتی: لەراستیدا ئێمە بەشێوەیەكی باش یاریمان كرد، بەرامبەر تیپێك كە توانیویانە ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەن.

ئەو ووتیشی: بێ شك و بێ گومان جارێ روون نییە رووبەرووی چ تیپێك دەبینەوە و ناوی ركابەرەكانمان كێن، بەڵام ئەوە روونە كە نامانەوێت رووبەرووی ریال مەدرید ببینەوە.

كارلیتۆ زیاتر دەڵێت: لەسەرمان پێویستە چاوەرێ بكەین، بزانین چی روودەدات، چ یانەیەك بە پلەی یەكەم سەردەكەوێت و چ یانەیەك دەبێتە خاوەنی پلەی دووەم.

hamataqana
Top