لاوانی گازی باكوور بووە پاڵەوانی یانەكانی كەركووك بۆ تۆپی پێ
لەم یارییە لاوانی گازی باكوور توانیان یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن و بۆ یەك جار نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بە دەستبهێنن.
جێگەی باسە ئەم خولە بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی كەركووك ئەنجامدرا و دە یانە بە بەشدارییان كرد و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كران و پاڵەوانێتیەكە بەشێوازی خول بە یەك قۆناغی ئەنجامدرا.
كەركووك/محەمەد خالید
فۆتۆ/ئیبراهیم یشار
