ئەرسناڵ دەیەوێت باکا برفێنێت

ئەرسناڵ  دەیەوێت باکا برفێنێت
ئەرسناڵ دەیەوێت باکا برفێنێت
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بۆ بەھێزبوونی زیاتری ھێلی ھێرشبەری یانەکەی لە ئێستادا کاری بۆ ئەوەی کردووە بۆ ئەوەی ھێرشبەری کۆلۆمبی و یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی کارلۆس باکا برفێنێت و بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی و بیکاتە تۆپچی لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا درێسی یانە ئینگلیزیەکەی پێ بپۆشێت، رۆژنامەکانی ووڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئەرسناڵ ئامادەبە بڕی ٢٤ملیۆن یۆرۆ دابین بکات بۆ گواستنەوەی باکا بۆ ریزی یانەکەیان و بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبەری تیپەکەیان، ھەرچەندە نە باکا و نە ئیدارەی میلانی ئیتالیش ھیچ قسەیەکیان لەسەر ئەم کارەی ئەرسناڵ نەکردووە چونکە باکا یەکێک لە یاریزانە سەرەکی و گرنگەکانی یانەکە دێتە ھەژمارکردن بۆیە پێ ناچێت یانە ئیتالیەکە وا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەم یاریزانە کۆلۆمبیە بێت.
کارزان کانەبی
Top