ئیتۆ دەچێتە خولی فەرەنسی

ئیتۆ دەچێتە خولی فەرەنسی
ئیتۆ دەچێتە خولی فەرەنسی
ھەرچەندە پێشووتر ئیتۆی کامیرونی یەکێک بووە لە ئەستێرە دیارییەکانی ھەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا بەرسێلۆنا و ریال مەدرید، بەڵام ئێستا جارێکی تر یانەیەکی وڵاتی فەرەنسا دەیەوێت سامۆیل ئیتۆ بگەرێتەوە ریزی یانە گەورەکان و بتوانێ کێبرکێ بکات لە خولە گەورەکانی ئەوروپا، کارگێڕی یانەی مارسیلیای فەرەنسی ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم زستانە ئیتۆ بباتە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی لە خولی فەرەنسی بتوانێ ئەنجامێکی باشتر بەدەست بھێنێت، میدیاکانی ووڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی مارسیلیا ھەموو ھەولێکی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی ئیتۆی کامیرونی بباتە ریزی پێکھاتەی سەرەکی یانەکەی و ھێلی ھێرشبردنی تیپەکەی پێ بەھێز بکات.
کارزان کانەبی
Top