ئەمڕۆ ھەولێرو زاخۆ نیازی ئاشت کردنەوەی ھاندەرانیان ھەیە
ئەمڕۆ ھەولێرو زاخۆ نیازی ئاشت کردنەوەی ھاندەرانیان ھەیە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دەیەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە چەند یارییەکی گرنگ لە نێوان یانەکانی عێراق بەرێوە بچێت، یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی تیپەکەی میوانداری یانەی ئەمانەی شاری بەغداد دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر ئامادەکارییەک باشیان کردووە بە ھیوای ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان بەدەست بھێنن و قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردووی شاری بەسرا بکەنەوە کە نەیانتوانی دڵی ھاندەرانی تیپەکەیان خۆش بکەن، ھەولێرییەکان ئەمڕر بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگا دەیانەوێ ھاندەرانیان ئاشت بکەنەوە کە بۆ چەندین ھەفتە دەبێت رۆژی سەرکەوتنیان نەشکاندووە لەبەرامبەریشدا یانەی ئەمانە بۆ ئەوە ھاتووە بتوانێ بە دڵخۆشی بچێتە شاری بەغداد ھەردوو یانەش ئامادەکارییەکان وەکو پێویست ئەنجامداوە، لەلایەکی دیکەوەش یانەی زاخۆ ڕووبەرووی یانەی حوسێن دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ھەوڵی ئەوەدان بتوانن سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن، زاخۆییەکان بەبێ ڕاھێنەر رووبەرووی یانەی حوسێن دەبنەوە چونکە ڕاھێنەرەکەیان یانەکەی جێھێشتووە و ئەحمەد والی یاریدەدەری بە شێوەیەکی کاتی مەشقی یانەکەی گرتۆتە ئەستۆ بۆیە زاخۆییەکان ھەر چەندە بارودۆخی تیپەکەیان باش نییە ، بەڵام سوورن لەسەر ئەوەی یەکەم سێ خاڵ لەم وەرزە بەدەست بھێننن، یارییەکانیش لەکاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
کارزان کانەبی
