سبەی دوو نوێنەرەکەی کوردستان دوویاری گرنگ ئەنجام دەدەن
سبەی دوو نوێنەرەکەی کوردستان دوویاری گرنگ ئەنجام دەدەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی نۆیەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی پێنج شەممە لە چەند یارییەکی گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی شارەکانی عێراق بەرێوە بچێت، ئەوەی تایبەت بە ھەردوو یانەکەی نوێنەری شارەکانی کوردستان یانەی ھەولێر لە شاری بەسرا لە باشوری عێراقی لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شاری بەسرا دەبێتە میوانی یانەی نەفتی باشوور بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە چونکە ھەردوو تیپەکە خاوەنی ٩ خاڵن و لە پلەکانی ھەشتەم و نۆیەمی ریزبەندی یانەکان دێن، بۆیە ھەردوو تیپ بە پلانەکانی ڕاھێنەرەکانیان چاویان لەوەیە کە ئەم سێ خاڵە گرنگە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە ھەولێرییەکان بە ئامادە کارییەکی باشەوەوە چوونەتە بەسرا بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵە بھێنەوە باشووری کوردستان نەفتی باشوریش نایەوێ بە دەستی بەتاڵ بێتە دەرەوە، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری زاخۆ ڕووبەرووی یانەی شورتە دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ ئەرکیان زەحمەتە چونکە ھیچ یارییەکیان لەم وەرزە نەبردۆتەوە جگە لەوەش پاڵە پەستۆیەکی زۆری ھاندەران و دەستەی کارگێڕیان لەسەرە یانەی شورتەش بە تەواوی ئەستێرەکانیەوە ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگاو ھاندەران دەبێتەوە ، زاخۆ تەنیا خاوەنی ٤ خاڵە و لە ریزبەندی یانەکان لە دواوەی یانەکان دێت ، شورتەش خاوەنی ١٥ خاڵە و دەیەوێت ژمارەی خاڵەکانی زیاتر بکات، ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
