بەهۆی پێكانەكەیەوە ئەمرۆ گاریس بەیڵ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت

بەهۆی پێكانەكەیەوە ئەمرۆ گاریس بەیڵ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت
گاریت بەیل، ھێرشبەری وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە ھۆی ئەو پێکانەی بەرۆکی گرتووە ئەمرۆ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

رۆژنامەی “Marca”ـی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە, دوای ئەوەی دەرکەوت ھێرشبەری وێلزی بۆ رزگاربوون لەو پێکانەی کە لە یاری بەرامبەر سپۆرتینگ لیسبۆنا تووشی بووە پێویستی بە نەشتەرگەری ھەیە، ئەمرۆ ئەم یاریزانە لە لەندەنی پایتەختی ئینگڵتەرا لەلایەن پرۆفیسۆر جیمز کالدێر نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

گۆلکاری شاھانەکان بە ھۆی ئەم پێکانەوە کە لە پاژنەی قاچی تووشی بووە پێدەچێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

hamataqana
Top