ئەنچیلۆتی لە لایەن گواردیۆلاوە بەرگری لێدەكرێت

ئەنچیلۆتی لە لایەن گواردیۆلاوە بەرگری لێدەكرێت
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بارودۆخی یانەی (بایەڕن مینوشین) پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی یانە باڤارییەکە ستایشی ئەنچیلۆتی کرد و ڕایگەیاند کە بایەڕن بە هێزە وە دەگەڕێتەوە.

لەم بارەیەوە، گواردیۆلا کە لەم وەرزەدا سەپەرشتی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەکات، بەر لە یاری چامپیۆنزلیگ بەرانبەر میونشین کلادباخ گوتی: ڕاستە دەستپێکی ئەنچیلۆتی لەگەڵ بایەڕن تەگەرەی زۆری تێ کەوت و ئیستا لە دووەمی ڕیزبەندی بۆندولیگان، بەڵام من دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەنچیلۆتی توانای ئەوەی هەیە، جارێکی دیکە یانەکە بۆ سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بباتەوە، منیش هاندەرێکی گەورەی بایەڕن دەبم، ئەنچیلۆتی پێویستی بە تۆزێک کات هەیە، بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر بکات.

لە درێژەی قسەکانی سەبارەت بە یانە باڤاریەکە گواردیۆلا کە 3 وەرز ڕاهێنەرایەتی بایەڕن میونشین ئەنجام داوە و 3 نازناوی خولی ئەلمانی دەستەبەر کرد، گوتی: ئەڵمانیا وڵاتێکی زۆر خۆشە، من خانەوادەکەم کاتێکی خۆشمان لەو وڵاتە لەگەڵ یایەڕن بەسەر برد، لەوێ زۆر ئارام بووین.

hamataqana
Top