بەهۆی ئەم هۆكارانەوە میسی نزیكە لە مانچێستەر سیتی

بەهۆی ئەم هۆكارانەوە میسی نزیكە لە مانچێستەر سیتی
ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی لە راپۆرتێکی تایبەتدا پێنج هۆکاری دیاری کردووە، کە ڕۆیشتنی لۆنیل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا بۆ یانەی مانچێستەر سیتی لە خەونەوە دەکاتە ڕاستی و یانە کەتەلۆنییەکە جێ دەهێڵێت.

ڕۆژنامەی(زە سەن)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە کە تەمەنێ مێسی تا تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا دەبێتە 30 ساڵ بۆیە پێنج هۆکاری بەهێز هەن، کە رۆیشتنی مێسی بەرەو پرێمەر لیگ نزیک دەکەنەوە.

ئەمانەی خوارەوەش پێنج هۆکارەکەیە:

1- کێشەی باج لە ئیسپانیا: بەهۆی ئەو کێشانەی لە ئیسپانیا ڕووبەڕووی مێسی و باوکی بەهۆی هەڵاتن لە باج دان تووشیان بووە، ئەو یاریزانە و خانەوادەی یاریزانەکەیان نا ئارام کردووە، بە تایبەتی دوای هەڵوێستی لاوازی یانەی بارسا سەبارەت بەو کێشەیە.

2- مووچە و تایبەتمەندییەکان: لیۆنێل مێسی باش دەزانێت کە ڕۆیشتنی بۆ مان سیتی واتە وەرگرتنی بەرزترین مووچە لە جیهان و مووچەی هەفتانەی بۆ زیاتر لە 350 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی بەرز دەبێتەوە، ئەو بڕە پارەیەش زۆر قورسە لە یانەی بارسێلۆنا وەری بگرێت، کاتێک ئەو تەمەنی 30 ساڵ دەبێت، بۆیە لەوانەیە مێسی سەبارەت بە باری دارایی بیر لە باشترین بژاردە بۆ بەرژەوەندی خۆی و داهاتووی خیزانەکەی بکاتەوە.

3- هۆکاری سێیەم (ئەنجامدانی تاقی کردنەوەیەکی تازەیە): پێشتر مێسی ڕایگەیاندووە، کە خوازیارە دوای لیگا تاقی کردنەوەیەکی دیکە ئەنجام بدات، بۆ ئەم مەبەستەش باشترین کات ئەوەیە لە تمەنی 30 ساڵیدا ئەو کارە بکات، تا بتوانێت شتێک پێشکەش بکات، مێسی وەکو ڕۆنالدۆ حەز دەکات ئەویش وەکو تاقی کردنەوەیەک تام چێژی پرێمەر لیگ تاقی بکاتەوە و نازناو لەوێش بەدست بهێنێت.

4- هۆکاری چوارەم (بوونی پیپ گواردیۆلا): لای هەمووان ڕوون ئاشکرایە، کە پەیوەندییەکی پتەو نێوان مێسی و گواردیۆلا هەیە، کە پێشتر مێسی لە ساڵانی 2008 -2012 سەردەمی زێڕینی درەوشانەوەی بوو، لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە، بۆیە گەڕانەوەی مێسی بۆ ژیر سەرپەرشتی مامۆستا کۆنەکەی کارێکی خۆشە بەلای خاوەن پێنج تۆپی ئاڵتوونی و باشترین یاریزانی جیهان، لەبەر ئەوەی گەڕانەوەی گواردیۆلا بۆ بارسا کارێکی چاوەڕوان نەکراوە، بەڵام دەکرێت مێسی بە چوونی بۆ مان سیتی جاریکی دی بە ڕاهێنەرە بلیمەتەکە شاد ببێتەوە.

5- کاریگەری خێزان و دوو کوڕەکەی : پێنجەمین هۆکار پەیوەندی بە داهاتووی خێزانی مێسی هەیە، ئەو بەلایەوە باشە منداڵەکانی لە قوتابخانەی ئینگلیزی خوێندن تەواو بکەن، هەروەها خێزانەکەی مێسی خوازیارە لە ئینگلتەڕا جێگیر بن، هەروەها کاریگەر سێسک فابریگاسی هاوڕێی پێشووی مێسی کاریگەری دەبێت بۆ ڕازی کردنی مێسی لەسەر هاتنی بۆ یانە ئینگلیزییەکە و بۆ ئەوەی تاقی کردنەوەیەکی نایاب لە پرێمەرلیگ ئەنجام بدات.

hamataqana
Top