کاکا به‌بۆنه‌ی وازهێنانی ستیڤن جیرارد په‌یامێکی گرنگی بڵاوكردەوە
وازهێنانه‌که‌ی جیرارد کاردانه‌وه و رێزلێنانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، یه‌کێک له‌وانه‌ش په‌یامه کاریگه‌ره‌که‌ی ریکاردۆ کاکای به‌ڕازیلییه، کاکا له پێگه‌ی خۆی ئه‌م وێنه‌یه‌ی داناوه و ده‌ڵێت:
بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ رکابه‌ری یه‌کتر بووین و چه‌ند کۆتاییهکمان دژی یه‌ک ئه‌نجامدا کهلهبیر ناکرێن، ستیڤن جیرارد پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌و کاروانه وه‌رزشییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ت، تۆپی پێ هه‌رگیز له یادت ناکات، وازهێنانت به‌خۆشی بێت پاڵه‌وان!.
کاکا و جیرارد چه‌ند جارێک له سه‌رده‌می زێڕینی میلان و لیڤه‌رپوولدا روبه‌رووی یه‌ک بوونه‌ته‌وه، گرنگترینیان دوو یاری کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کان بوون له ساڵه‌کانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٧ دا.
hamataqana
