ھەندرێن سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد، ئاراراتیش بە خالێک ڕازی بوو

ھەندرێن سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد، ئاراراتیش بە خالێک ڕازی بوو
لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
ھەندرێن سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد، ئاراراتیش بە خالێک ڕازی بوو
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی چوارەمی خولی نایابی پیشمەرگەی کوردستان لە کۆمەڵەی دووەمی خولەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە سێ یاری گرنگ لە نێوان یانەکان بەرێوە چوو،لە شاری ھەولێر یانەی ھەندرێن میوانداری یانەی زاخۆی کردو لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ھەندرێن توانیان ئاستێکی بەرز لە یارییەکە پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی (٢-٠)گۆڵ بردەوە گۆڵەکانی ھەندرێن ھەریەک لە یاریزانان (کارزان عەبدوللا و شوان مەجید) تۆماریان کرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستھێنا، یانەی ئاراراتیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی گارەی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بەبێ گۆل و بەخالێک یەکسان بوون، لە شاری سلێمانی ھەردوو یانەی سیروانی نوێ و شێروانە بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن وسەرئەنجامیش ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و بەخالێک ڕازی بوون.
Top