ھەینی ھەولێر دەبێتە میوانی تەلەبە
ھەینی ھەولێر دەبێتە میوانی تەلەبە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی ھەشتەمی خولەکە رۆژی ھەینی جارێکی تر یارییەکانی خولەکە دەست پێدەکاتەوە یانەی ھەولێریش لەسەر یاریگای شەعب لە شاری بەغداد دەبێتە میوانی یانەی تەلەبە لەکاتژمێر ٤ی ئێوارە بەیەک بگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنینن ھەولێرییەکان ئامادەکاری باشیان کردووە بەسەرپەرشتی مزەفەرجەباری ڕاھێنەر بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ شاری ھەولێربھێنەوە ھەر چەندە ھەولێر ئەرکی قورسە بەڵام یاریزانانی یانەکە لە رۆژی چوارشەممەوە گەشتی شاری بەغدایان کردووە دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە دوای چەندین یەکسان بوون بەدەستبھێنن، یانەی تەلەبەش بۆ ئەم یارییە پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرنامەدارێژراوڕووبەرووی ھەولێرییەکان ببێتەوە پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە.
