ئینتەر دەیەوێ بە گرێبەستێكی خەیاڵی سیمۆنی بگوازێتەوە ئیتاڵیا
لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (کۆڕێری دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، کە یانەی ئینتەر میلان، وێرای ئەوەی بەم دواییە گرێبەستی لەگەڵ بیۆلی وەک راهێنەری تازە واژوو کردووە، بەڵام هەر ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئازاد کردنی سیمیۆنی لە ئاتلەتیکۆ مەدرید سەرف بکات، کە ئەوەش دەکاتە بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید کە تا ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت.
هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە گروپی کۆمپانیا چینییەکان کە خاوەنی یانەی ئینتەر میلانن، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ هێنانی دیگۆ سیمیۆنی خەرج بکرێت.
ئاشکرایە کە سیمیۆنی پێشتر لە ساڵانی 1997 تا 1999 درێسی ئینتەر میلانی پۆشیوە، ماوەی ڕابردووش بەسەردان لەگەڵ خانەوادەکەی لەشاری میلان بووە و بەپێی میدیاکان لەو سەردانەیدا سیمیۆنی چاوی بە بەرپرسانی یانە ئیتالییەکە کەوتبوو.
hamataqana
