ڕانیێری لەسەر داهاتووی لیستەر قسە دەكات

ڕانیێری لەسەر داهاتووی لیستەر قسە دەكات
لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، کلاودیۆ ڕانیێری ڕاهێنەری یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی، باسی داهاتووی یانەکەی لە پڕێمەر لیگ و ئەگەری دابەزینی یانەکە بۆ خولی پلە یەکەکان کرد.

لەم بارەیەوە، ڕانییڕی لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی (فۆڕ غفۆڕ تو) گوتی: سەبارەت بە بارودۆخی یانەی لیستەر هیچ لە دوایین ئەنجامەکان نیگەران نیم، پار ساڵ سەیری یانەکانی دوای خۆمان دەکرد، بۆ ئەم وەرزەش هەر وا سەیری دواوە دەکەین، ڕاستە ئێمە لە ناوچەی دابەزین نزیکین، ئەو وەرزە زۆر قورس دەبێت، بەڵام دڵنیام کاردانەوەمان دەبێت و دەتوانین خاڵی زیاتر بەدەست بهێنین، بۆ ئەم کارەش پێویستە کاری زیاتر بکەین و یەک دەنگ بین بۆ ئەوەی بارودۆخەکە لە پرێمەر لیگ بەدڵی ئێمە بەڕێوە بڕوات.

ئاشکرایە، کە یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی پارساڵێ پریمەر لیگ کە لە ئێستەدا بە 10 خاڵ پێشەنگی گروپەکەیەتی لە چامپیۆنزلیگ، دوای دۆڕاندنی لە یاری واتفۆرد بە ئەنجامی 2-1 تەنها دوو خاڵ جیاوازی هەیە، لەگەڵ ئەو یانانەی هەڕەشەی دابەزینیان لەسەرە.

hamataqana
Top