زیدان پێش روبەرووبوونەوەی سپۆرتیگ لیشبۆنە چەند لێدوانێكی دا
پێش روبەروبونەوەى سپۆرتینگ لیشبۆنە لەخولی یانە پاڵەوانەکان، زیدانی راهێنەری ریاڵ ئاماژەى بەوەدا کە یانەکەى رکابەریان لە یاریی رابردودا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردوە.
وتیشی: پێویستە لەسەرەتاوە بە بەهێزی دەست پێبکەین تا بە مسۆگەری ئەنجامەکە لە سودی خۆمان کۆتایی پێبهێنین.
زیدان رەتیکردەوە بە بردنەوەى دێربی کۆتایی بە کێشەکان هاتبێت و دوپاتیکردەوە کە هێشتا هیچ نازناوێکیان بەدەست نەهێناوەو پێویستە لەسەر ئاستە بەرزەکەیان بەردەوام بن.
hamataqana
