یانە چینیەکان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی گرێبەست بە یاریزانان

یانە چینیەکان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی گرێبەست بە یاریزانان
یانە چینیەکان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی گرێبەست بە یاریزانان
یانەکانی وڵاتی چین گرێبەستی خەیالی پێشکەش بە یاریزانی یانەی ئەرجەنتینی کارلۆس تیڤیز دەکەن بۆ ئەوەی پەڵکێشی یانەکانی بکات، رۆژنامەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەیەکی وڵاتی چینی ئامادەیە کارلۆس تیڤیزی یاریزانی یانەی بۆکاجونیۆرزی ئەرجەنتینی بباتە ریزی یانەکەی لەم زستانە ، دوای ئەوەی یانەی شاونینگ لونینگ لە ماوەی ڕابردوو گرێبەستێکی لەگەڵ گرازیانۆ بێلی یاریزانی ئتیالی واژوو کرد لەبەرامبەرزیاتر لە ١٣ملیۆن یۆرۆ ئێستا ھەوڵ کارلۆسیش دەدات ، میدیاکانی وڵاتی بەرازیل ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانە چینیەکە ھەموو ھەولێکی داوە کەوا ئەم یاریزانە ڕازی بکات بۆ یاری کردن لە خولی چینی لەبەرامبەر مووچەیەکی خەیالی بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات ، پیشووتریش یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی مووچەی ساڵانەی ٣٤ملیۆن یۆرۆ دەدات ئەم یاریزانە کە دەکاتە ٩٣ھەزار یۆرۆ لە رۆژێکدا و ٤ھەزار یۆرۆ لە کاتژمێرێکدا، بەڵام تاکو ئێستا کارلۆس ئەوەی بە فەرمی ئاشکرا نەکردووە کە ئایا دەچێتە کام یانە لە زستان.
کارزان کانەبی


Top