پاریس سان جێرمان پەنا بۆ ڤالنسیا دەبات

پاریس سان جێرمان پەنا بۆ ڤالنسیا دەبات
پاریس سان جێرمان پەنا بۆ ڤالنسیا دەبات
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ئیستاداوە گرنگی زۆر بەتواناکانی یاریزانی یانەی ڤالنسیا لویس جایا دەدات بۆ ئەوەی لەم زستانە ئەم یاریزانە بگوازنەوە ریزی یانەکەیان و لەفەرەنسا بدرەوشێتەوە ، رۆژنامەکانی وڵاتی فەرەنساش ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە یانەی پاریس ھەموو ھەولێکی داوە لە رێگەی کارگێڕانی تیپەکە بۆ ئەوەی لویس بگوازنەوە پایتەختی فەرەنسا بۆ یاری کردن لە ریزی تیپەکەیان و بەتوانن سوودێکی زۆر لەم یاریزانە ببینن ، یانەی ڤالنسیاش تاکو ئێستا بە ھیچ شێوەیەک قسەی لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە کردووە کە ئایا لە گواستنەوەی زستانە دەستبەرداری دەبێت یاخود ناتوانی دەست بەرداری ئەم یاریزانە بێت، بەڵام ئیدارەی یانەی پاریس سوورە لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە گەورەیە چونکە سوود لەتواناکانی و بچووکی تەمەنی دەبینن بۆ داھاتووی یانەکە.
کارزان کانەبی


Top