ستافی ڕاھێنەرانی یانەی پێشمەرگە دەستیان لە کارکێشایەوە

ستافی ڕاھێنەرانی یانەی پێشمەرگە دەستیان لە کارکێشایەوە
ستافی ڕاھێنەرانی یانەی پێشمەرگە دەستیان لە کارکێشایەوە

کارزان کانەبی

دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی لە یارییەکانی دوو ھەفتەی ڕابردووی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەدەستیان ھێنا ستافی ڕاھێنەران دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە کارگێڕی یانەکە کرد، ھەرچەندە یانەی پێشمەرگەی ھەولێری خاوەنی پلەی دووەمی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان ، بەڵام ئەم وەرزە سەڕەرای ھێنانی دڵشاد مەعروفی ڕاھێنەری نوێ یانەکە ، بەلام لە دوو ھەفتەی ڕابردوو پێشمەرگەی ھەولێر دوو شکستی یەک لە دوای یەکی لەبەرامبەر ھەریەک لە یانەکانی نەورۆز و دھۆک بەدەست ھێنا بۆیە دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەست لە کارکێشانەوەی ئەوانی پەسند کرد و بڕیاریشە لە شوێنی ئەوان دەستەیەکی نوێ لە ڕاھێنەران دەست بە کار بن،سەرچاوەیەکیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ھۆکاری وازھێنانی ستافی ڕاھێنەرانی یانەکە بۆ خراپی ئەنجامەکانیان دەگەرێتەوە کە لە دوو یاری ڕابردوو بەدەستیان ھێناوە ، تاکو ئامادەکردنی ئەم ھەواڵەش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ھیچ کەسێکی بۆ شوێنگرەوەی ئەوان دیاری نەکردووە ڕەنگە لە ڕۆژانی داھاتوو ناوەکە ئاشکرا بکرێت.
Top