نەورۆز پێشەنگی قایمتر کرد، دھۆک و سەرکەوتن ئاشت بوونەوە
نەورۆز پێشەنگی قایمتر کرد، دھۆک و سەرکەوتن ئاشت بوونەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان لە ھەفتەی سێ یەمی خولەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان سێ یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە چوو، لە شاری دھۆک لەسەریاریگای یانەی زێرەڤانی لە لوتکەی یارییەکانی ئەم ھەفتەیەی کۆمەڵەی یەکەم ھەردوو یانەی نەورۆز و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە ئاستیکی بەرزیان پێشکەش کرد ، لەم یارییەشدا یاریزانانی نەورۆز بە ھەمان ریتمی یارییەکانی پێشوو یارییان کردوو توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی پێی بھێنن و سێ یەم سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکتری بەدەستبھێنن بە سێ خاڵی تر لە دھۆکەوە بگەرێنەوە شارە حەیاتەکە، نەورۆز ئەمساڵ لەگەڵ دەستپێکی خولی کوردستان ئاست و ئەنجامی وەکو پێویست بووە زێرەڤانیش سەرەرای ھێنانی چەندین یاریزان نەیتوانیوە لە سێ ھەفتەی ڕابردوو ھیچ سەرکەوتنێک تۆماربکات، ھەر لە شاری ھۆکیش یانەی دھۆک میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێری کرد لەم یارییەدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سەرئەنجامیش یانەی دھۆک توانی یەکەم سەرکەوتن لەم وەرزە تۆماربکات دوای دوو شکستی یەک لە دوای یەک ئەنجامی یارییەکەش (٣-٢)گۆڵ بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا، لە شاری کەرکووکیش ھەردوو یانەی گازی باکور و یانەی ھەولێر بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا سەرەرای ئەوەی ھەردوو یانە ھەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بە بەدەستبھێنن و سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بە خالێک یەکسان بوون.
١-نەورۆز٩خاڵ
٢-ھەولێر٥خاڵ
٣-دھۆک٣خاڵ
