سبەی دھۆک و پێشمەرگەی ھەولێر،زێرەڤانی و نەورۆز بەیەک دەگەن
سبەی دھۆک و پێشمەرگەی ھەولێر،زێرەڤانی و نەورۆز بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان لە ھەفتەی سێ یەمی خولەکە بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی شەش یاری لە ھەردوو کۆمەلەکە بەرێوە بچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆمەڵەی یەکەمی خولەکە لە شاری دھۆک لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی دھۆک و پێشمەرگەی ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لەسەر کەوتنی یارییەکە و بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە، پێشمەرگە بەھیوای زۆرەوە دەچێتە دھۆک بۆ ئەوەی لەم وەرزە یەکەم سێ خاَ بەدەست بھێنێت و دھۆکیش دەیەوێت ھاندەرانی ئاشت بکاتەوە کە لە دوو یاری ڕابردوو نەیتوانیوە دڵی ھاندەرانی خۆش بکات بۆیە پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، ھەر لە دھۆک و لەسەر یاریگای زێرەڤانی یانەی نەورۆزی پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەی دەبێتە میوانی یانەی زێرەڤانی تێنووی سەرکەوتن بۆ ئەم یارییەش سەمیر بابۆ پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بتوانێ یەکەم سێ خاڵ لەم وەرزە بەدەست بھێنێت بۆیە ھەردوو یانە ھەموو پلانەکانیان لە نێو یاریگا بەکار دەھێنن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە دێتە ھەژمارکردن، یانەی ھەولێریش دەچێتە شاری کەرکووک لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی گازی باکوور دەبێتەوە ، ھەولێر بەھیوای سێ خاڵ دەچێتە کەرکووک بۆ ئەوەی بچێتە سەری لیستی و کێبرکێ بۆ پێشەنگ بکات و یانەی گازی باکوریش دەیەوێت ھەولێر بەدەستی بەتاڵ بنێرێتەوە شاری ھەولێر سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت، ئەمەش خشتەی یارییەکانی رۆژی ھەینیە.
کەرکووک-سیروانی نوێ
زاخۆ-گارە
شێروانە-ھەندرێن
