ئەنتەر میلان ھەوڵ بۆ گەڕانەوەی مۆرینھۆ دەدات
رۆژنامەکانی وڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کەوا ئیدارەی یانەی ئەنتەر میلانی وڵاتەکەیان لە ھەوڵی گەڕانەوەی خۆزی مۆرینھۆی ڕاھێنەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزییە کە ئێستا مو لەگەڵ یانە ئینگلیزەکە تاڕادەیەک سەرکەوتوو نییە لە خولی ئینگلیزی و نەیتوانیوە ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە بە دڵی ئیدارەی یانەکە بێت، بەرپرسانی یانە ئیتالیەکە پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ خۆزی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی گفت و گۆ لە بارەی گەڕانەوەی ناوبراو بکەن بۆ یانەکەی پێشووی لە زستانی ئەمساڵ ، جگە لەوەش ئیدارەی یانەی ئەنتەر میلان چاوی لەسەر ھەریەک لە یاریزانان سبستیان شڤانشتایگەری ئەڵمانی و ماتیۆ دارمیان و کریس سمۆلینگ دالی بلیند بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکات، پێشووتریش لە ساڵانی ٢٠٠٨بۆ ساڵی ٢٠١٠موو ڕاھێنەری ئەم یانەیە بووە و ئەنجامی باشی بەدەستھێناوە بۆیان بەتایبەتی بەدەستھێنانی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە لای ئیتالیەکان گرنگی خۆی ھەیە، بەڵام تاکو ئێستا نە مۆرنیھۆ و نە یانە ئینگلیزیەکە ھیچ قسەیەکیان لەسەر رۆیشتنی ڕاھێنەری یانەکەیان نەکردووە.
کارزان کانەبی
