گۆڵپارێزانی ھەولێر متمانەیان بەخۆیان ھەیە

گۆڵپارێزانی ھەولێر متمانەیان بەخۆیان ھەیە
گۆڵپارێزانی ھەولێر متمانەیان بەخۆیان ھەیە
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی وەرزشیی ھەولێر توانی نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەدەست بھێنێت، ئەم وەرزەش یانەی ھەولێر بە دەستپێکی باش دەستیان بە خولی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و گۆڵپارێزانی یانەکەش بەلێنی پاڕاستنی گۆڵی یانەکەیان داوە بۆ ئەوەی بۆ جارێکی تریش نازناوی خولی کوردستان بۆ ھەولێر بەدەست بھێنن، یانەی ھەولێریش جگە لە ھێنانەوەی دیدار حامدی گۆڵپارێز پشتی بە چەندین گۆڵپارێزی لاو بە ستووە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم لاوانە بۆ دوارۆژی یانەکە ئامادە بکات ، لەم بارەشەوە فاخیر عەلی ڕاھێنەری گۆڵپارێزانی یانەی وەرزشیی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە وەکو تیپی ھەولێری خولی کوردستان سەرجەم گۆڵپارێزەکانمان ئامادەن بۆ یارییەکانی داھاتووی خولی کوردستان، لە رووی گۆڵپارێزییەوە ھیچ گرفتێکمان نییە تاکو ئێستا بە شێوەیەکی زۆر تۆکمەش ئامادەکارییەکانی خۆمان ئەنجامداوە ، لە بارەی گرفتی تیپەکەشی فاخیر گوتیشی " نەخێر تاکو ئێستا ھیچ گرفتێکی وامان نییە شایەنی باس کردن بێت گۆڵپارێزەکانی ئێمەش ئەمساڵ ھەریەک لە دیدار حامد و سەرتیپ و ھەریەک لە ۆگڵپارێزەکانی لاویش ماتیۆس و محەمەد لە تیپەکەن رۆژانە مەشقەکانی خۆمان ئەنجام دەدەین و متمانەی تەواویشمان بەم گۆڵپارێزانە ھەیە کە دەتوانن ئەنجامی باشیان پێ تۆماربکەین ، تاکو ئێستا لە ئاستی ئەوان ڕازیم بەھیوای ئەوەین بتوانین کارێکی باش بکەین.
کارزان کانەبی
Top