ئەنشیلۆتی هەواڵێكی گرنگ رەتدەكاتەوە

ئەنشیلۆتی هەواڵێكی گرنگ رەتدەكاتەوە
كارلۆ ئه‌نشلۆتى راهێنه‌رى ئیتاڵى و یانه‌ى بایره‌ن میونخی ئەڵمانی ئەوەی دووپاتى كرده‌وه‌ كە ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت مه‌شقى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید وه‌ربگرێت.

له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ئاس بلاَوى كردۆته‌وه‌ ، ئه‌نشلۆتى ده‌ڵێت : ناتوانم له‌ داهاتودا مه‌شقى مه‌رسیلیا یان ئینته‌رمیلان وه‌ربگرم ،چونكه‌ مه‌شقى یانه‌ ركابه‌ره‌كانم وه‌رگرتووه‌ و رێز له‌ هانده‌ران ده‌گرم.

كارلیتۆ زیاتر ده‌ڵێت: بۆمن ئه‌سته‌مه‌ رۆژێك له‌ رۆژان له‌ یاریگاى فیسێنتى كالدیرۆن بم مه‌شقى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بده‌مه‌وه‌.

جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ئه‌نشلۆتى له‌ ئیتاڵیا راهێنه‌رى ئه‌یسى میلان بوو بۆماوه‌یه‌كى درێژ ركابه‌رى ئینته‌رمیلانه‌ ، له‌ فه‌ره‌نسا راهێنه‌رى پاریس سان جێرمان بوه‌ ركابه‌ره‌كه‌ى مه‌رسیلیایه‌ و له‌ ئیسپانیا راهێنه‌رى ریال مه‌درید بووه‌ و یانه‌ ركابه‌ره‌كه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیه‌.

hamataqana
Top