كوردێك بەشداری لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی ئاسیا دەكات
هەڵبژاردەی عێراق لەم پاڵەوانێتیە بە شەش یاریزانی كور و یاریزانێكی كچ بەشداریكردووە و بەسەرپەرشتی سێ راهێنەر، لە نێوانیاندا یاریزانێكی كوردە.
عەبدولكەریم هاشم یاریزانی یانەی هەولێر تاكە یاریزانی كوردە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لەم پاڵەوانێتیە كردووە و رۆژی دووشەممە لە كێشی 85 كیلۆگرام ركابەری دەكات و چاوی لە یەكێك لە ملوانكەی پاڵەوانێتیەكەیە.
عەبدولكەریم هاشم لە دواین پاڵەوانێتی ئەفرۆ ئاسیوی و عەرەبی توانی لە كێشی خۆی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت و پێش گەشتكردن بۆ ژاپۆن ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر و بەغداد ئەنجام داوە.
رێبین رەمزی
