گەورەترین و بچووكترین ناوبژیوانەكانی كوردستان لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بناسە
- لەم وەرزە 42 ناوبژیوان لە هەر چوار پارێزگای كوردستان (هەولێر، دهۆك، كەركووك، سلێمانی) بەشداری لە بەرێوەبردنی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان دەكەن وەكو (ناوبژیوانی ناوەراست و یاریدەدری ناوبژیوان).
- لەم ژمارەیە تەنیا 19 ناوبژیوان وەكو ناوبژیوانی ناوەراست یارییەكان بەرێوە دەبن.
- 23 ناوبژیوان وەكو یاریدەدەری ناوبژیوان یارییەكان بەرێوە دەبن.
- لە كۆی 42 ناوبژیوان تەنیا یەك ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یارییەكان بەرێوە دەبات ئەوەیش (ئەمیر داوود) ناوبژیوانی یاریدەدەری نێودەوڵەتی لە شاری كەركووكە.
- پارێزگای سلێمانی خاوەنی زۆرترین ژمارەی ناوبژیوانانە، كە (17) ناوبژیوانە و (7) ناوبژیوان وەكو ناوبژیوانی ناوەراست یارییەكان بەرێوە دەبن.
- پارێزگای دهۆك خاوەنی كەمترین ژمارەی ناوبژیوانە، تەنیا بە (3) ناوبژیوان بەشداری لە بەرێوەبردنی خولەكە دەكەن و یەك ناوبژیوانی ناوەراستی هەیە.
- پارێزگای كەركووك خاوەنی پلەی دووەم لە رووی ژمارەی ناوبژیوانان كاتێك بە 12 ناوبژیوان بەشداری لە بەرێوەبردنی یارییەكان دەكات و لەم ژمارەیە (5) ناوبژیوانی ناوەراستی هەیە.
- پارێزگای هەولێر بە 10 ناوبژیوان بەشداری لە بەرێوەبردنی خولەكە دەكات و خاوەنی (5) ناوبژیوانی ناوەراست.
- هاوسەر محەمەد یاریدەدەری ناوبژیوان لە شاری هەولێر بچووكترین ناوبژیوانانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستانە، كە لە دایكبووی ساڵی (1995)ە و تەمەنی (21) ساڵە.
- عەلی ئەكبەر ناوبژیوانی ناوەراست لە شاری كەركووك گەورەترین ناوبژیوانانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستانە، كە لە دایكبووی ساڵی (1971)ە و تەمەنی (46) ساڵە.
چاوەروان دەكرێت لە نێوان قۆناغەكان تاقیكردنەوە بۆ ناوبژیوانان ئەنجام بدرێت لە رووی تێوری و پراكتیكی.
رێبین رەمزی
