یانەی زاخۆ یەكەم سەركەوتنی لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی باسكە تۆماركرد

یانەی زاخۆ یەكەم سەركەوتنی لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی باسكە تۆماركرد
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی باسكە، یانەی زاخۆ یەكەم سەركەوتنی لە نێو یاریگەی خۆی تۆماركرد كاتێك توانی بە ئەنجامی (83-52) لە یانەی سەلێخی بردەوە.
یانەی زاخۆ لە یاری یەكەم تووشی دۆران هات لە شاری بەغداد، بەڵام بۆ ئەم یارییە یانەكە ریزەكانی بەهێزكرد و گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەری ئەمەریكی مۆركرد و لەم یارییە هەردوو یاریزان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و یارمەتی یانەكەیان دا بۆ تۆماركردنی سەركەوتن لەم یارییە.
رێبین رەمزی
Top