سبەی زاخۆ میوانداری ئەمانە دەکات

سبەی زاخۆ میوانداری ئەمانە دەکات
لە خولی نایابی عێراقی
سبەی زاخۆ میوانداری ئەمانە دەکات
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی تۆپی پێی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی شەممە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی وەرزشیی زاخۆ لە شاری زاخۆ ھەردوو یانەی زاخۆ و ئەمانەی شاری بەغداد ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش زاخۆییەکان چاویان لەیەکەم سێ خاڵە لەم وەرزە چونکە تاکو ئێستا تامی سەرکەوتنیان نەکردووە بۆیە ھەموو ھەولێکیان ئەوەیە بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگا بتوانن سێ خاڵی گرنگ لە ئەمانە وەربگرن و یاریزانانی یانەی زاخۆش ئامادەکاری چڕیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەم سێ خاڵە گرنگە لە تیپی میوان وەربگرن و سەرجەم یاریزانانی یانەی زاخۆ ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە گرنگە، یانەی ئەمانەش لە شاری بەغدادوە بەھیوای ئەوە ھاتووە بتوانێ سێ خاڵی گرنگ لە یانەی خاوەن یاریگا وەربگرێت و بتوانێ چەند خانەیەک بچێتە پێشەوە لە خولی عێراقی یارییەکەش لە کاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
Top