ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی
لە یاریگای هەندرێن، یانەی هەندرێن یەكەم سەركەوتنی بە دەستهێنا كاتێك توانی بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە یانەی كەركووك بباتەوە، گۆڵەكەی هەندرێن لە رێگەی یاریزان سەنگەر عەبدولكەریم تۆماركرا.
لە یاریگەی پیرمام هەردوو یانەی ئارارات و زاخۆ بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ یەكسانبوون، گۆڵەكانی ئارارات لە رێگەی یاریزانان (ئەلێكس ئاگۆی، عەلی عەزیز) تۆماركرا و گۆڵەكانی یانەی زاخۆ لە رێگەی یاریزانان (سەرمەد چیا و سەردار عومەر تۆماركرا).
لە یاریگەی گارە هەردوو یانەی گارە و شێروانە بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ یەكسانبوون، گۆڵەكانی گارە لە رێگەی یاریزانان (ئەحمەد شرشاب، مەحمود عەبدولسەلام) تۆماركران و گۆڵەكانی یانەی شێروانە لە رێگەی یاریزان (عەلی محەمەد، هاودین) تۆماركرا.
وا بریارە سبەی هەینی سێ یاری ئەنجام بدرێت بەمشێوەیە:
هەولێر - زێرەڤانی یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری
برایەتی - گازی باكوور یاریگەی برایەتی
نەورۆز - دهۆك یاریگەی نەورۆز
یارییەكان كاتژمێر 2:30 خولەك ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
