خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی لەسەر ئاستی (B) لە كەركووك تەواو بوو

خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی لەسەر ئاستی (B) لە كەركووك تەواو بوو
رۆژی چوارشەممە لە شاری كەركووك بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و چەندین بەرپرسی تری وەرزشی و حزبی و حكوومی، یەكێتی تۆپی پێی لقی كەركووك كۆتایی بە خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی لەسەر ئاستی (B) هێنا، كە لە شاری كەركووك ئەنجامدرا بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی هونەری وپێگەیاندن لە یەكێتی تۆپی پێ عێراق.
لەم خولە 19 راهێنە بەشداریان تیاییداكردبوو و وانەكان لە لایەن وانەبێژی ئاسیوی (وەلید حوسێن خەلیل)، كە بە رەگەز ئوردنی دەگوتراوە بەشێوەی پراكتیكی و تیوری ئەم خولەكە 17 رۆژ بەردەوام بوو.
لە مەراسیمی كۆتایی خولەكدا بروانامەی رێزلێنان بەسەر ئامادەبوان دابەشكرا.
كەركووك/محەمەد خالید
فۆتۆ: یوسف كەركووكی
Top