تۆران بۆ ریزی ھەڵبژاردەی تورکیا گەڕایەوە

تۆران بۆ ریزی ھەڵبژاردەی تورکیا گەڕایەوە
تۆران بۆ ریزی ھەڵبژاردەی تورکیا گەڕایەوە

ئەردا تۆرانی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بۆ ریزی ھەڵبژاردەی تورکیا گەڕایەوە.
لە ئێنیستگرامی تایبەت بەخۆی، ئەردا تۆرانی تورکی گەڕانەوەی بۆ ریزای ھەڵبژاردەی تورکەکان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی کێشەکانی لەگەڵ فاتح تیریمی راھێنەر چارەسەر کرا.
تۆران لەیارییەکانی ھەڵبژاردەی تورکیا لە پاڵاوتنی مۆندیالی رووسیا بەشداری نەکرد وھەروەھا لە یۆرۆی رابردوو بەھەمان شێوە یاوەری ھەڵبژارەکەی نەکرد.
دابڕانی ئەم یاریزانە لە ھەڵبژاردەکە دەنگۆی ناڕەزایەتی لەلایەن ھاندران و رۆژنامانووسان درووستکرد وچاودێرانیش دابڕانی ئەو یاریزانە بەھۆی پێنەدانی مووچەکەی بوو و بەپێی ئەو گەڕانەوە بەمانای ئەوەیە کێشەکانی چارەسەر کراوە.
جگە لەم یاریزانە سێ یاریزانی تر گەڕانەوە ریزی ھەڵبژاردەکە.
لوقمان عەلی
Top