ھەڵبژاردەی عێراق دوایین یاری ئامادەکاری ئەنجام دەدات

ھەڵبژاردەی عێراق دوایین یاری ئامادەکاری ئەنجام دەدات
ھەڵبژاردەی عێراق دوایین یاری ئامادەکاری ئەنجام دەدات

ھەڵبژاردەی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی پاڵاوتنەکانی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا بەردەوامە ‌.
دووشەممەی رابڕدوو ھەڵبژاردەکە لە ئو‌رد‌نەوە گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەمەبەستی ئەنجامدانی دوایین پرۆڤە بەرلەوەی رووبەڕووی ئیماڕات ببێتەوە.
ھەڵبژاردەی عێراق ئێوارەی سبەی پێنجشەممە بەرامبەر یانەی ئەھلی ئەو وڵاتە دوایین یاری دۆستانە ئەنجام دەدات و پێشتریش ھەر لەم ھەفتەیەدا ھەڵبژاردەی عێراق بەبێ گۆڵ بەرامبەر ئوردن یەکسان بوو.
بڕیارە پازدەی ئەم مانگە ھەڵبژاردەی عێراق لە پێنجەم یاری کۆمەڵەی دووەمی کیشوەری ئاسیا رووبەڕووی ئیماڕات ببێتەوە.
لوقمان عەلی
Top