سبەی پێنج شەممە ھەندرێن و کەرکووک، ئارارات و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

سبەی پێنج شەممە ھەندرێن و کەرکووک، ئارارات و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
سبەی پێنج شەممە ھەندرێن و کەرکووک، ئارارات و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە لە کۆمەڵەی دووەمی خولەکە چەند یارییەکی بەھێز لە شارەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، لە شاری ھەولێر یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەرکووک دەکات بۆ ئەم یارییەش تەھا قادری ڕاھێنەر چاوی لە سێ خاڵی یارییەکە یە بە ھۆی ئەوەی کە ھەفتەی ڕابردوو دووچاری شکست بووە و دەیەوێت قەرەبووی ئەم شکستە بکاتەوە و یەکەم سەرکەوتن لەم وەرزە تۆمار بکات، یانەی ھەندرێن پشت بە یاریگاو ھاندەران دەبەستێ بۆ ئەم یارییە و کەرکووکیش ھەفتەی ڕابردوو تەنیا خالێکی بەدەستھێناوە بۆیە بۆ ئەم یارییە چاوی لەوەیە بتوانێ لە ھەولێرەوە سێ خاڵی گرنگ بباتەوە شارەکەی بابە گوڕ گوڕ بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، یانەی ئاراراتیش لە پیرمامەوە میوانداری یانەی زاخۆ دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین و یەکەم سەرکەوتن لەم وەرزە تۆماربکەن، لە شاری دھۆکیش ھەردوو یانەی گارە و شێروانە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی یەکەم سێ خاڵ لەم وەرزەدا بەدەست بھێنین ھەردوو یانەش لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی سەرکەوتن پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
رۆژی ھەینی
ھەولێر-زێرەڤانی
نەورۆز-دھۆک
برایەتی-گازی باکور
Top