دوو یاریزانی ئەمەریكی پەیوەندیان بە یانەی زاخۆ كرد

دوو یاریزانی ئەمەریكی پەیوەندیان بە یانەی زاخۆ كرد
بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپی تۆپی باسكەی یانەكە، یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەری ئەمەریكی مۆركردووە بۆ یاریكردن لە ریزی یانەكە لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی باسكە.
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ لە یەكەم یاری خۆی بەرانبەر یانەی كارەبا تووشی دۆران هات، دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ دوو یاریزانی ئەمەریكی مۆركرد و وا بریارە سبەی پێنجشەممە بگەنە زاخۆ.
رەشیم عەلی بەرەگەز ئەمەریكیە و رەگەزنامەی ئوردنی وەرگرتیە و یاری بۆ هەڵبژاردەی ئوردن كردووە و تەمەنی 32 ساڵە و بەرزی (197)سم.
جكسۆن جۆنز تەمەن 28 ساڵ و درێژی (205)سم و خاوەن رەگەزنامەی ئەمەریكیە.
وا بریارە یانەی زاخۆ لە دووەم یاری خۆیدا میوانداری یانەی سەلێخ بكات.
رێبین رەمزی
Top